سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید: مباپێ‌ دێتە یانەكە

26/09/2021 وەرزش

نەوا-
فلۆرەنتینۆ پێرێس سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە وەڵامی هاندەرێكی یانەكەدا دەڵێت، لەماوەی ساڵێكدا كیلیان مباپێ‌ روودەكاتە یانە شاهانەییەكە.
كەناڵی "گۆڵ"ی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، هاندەرێكی یانەی ریاڵ مەدرید رێگەی بە ئۆتۆمبێلەكەی فلۆرەنتینۆ پێرێس سەرۆكی یانەكە گرتووە لەكاتێكدا لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" دەرچووە.
ئەوەش هاتووە، هاندەرەكە لە پێرێسی پرسیووە كەی گرێبەستی كیلیان مباپێی فەرەنسی و یاریزانی لاوی یانەی پاریس سانجێرمان تەواو دەكات، پێرێسیش بە هاندەرەكەی وتووە كە ئەو یاریزانە ساڵی داهاتوو لە ریاڵ مەدرید یاری دەكات.
ساڵی داهاتوو گرێبەستی مباپێ‌ لەگەڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت و ئەو یانەیە بەهەموو شێوەیەك رەتیدەكاتەوە دەستبەرداری ببێت، بەڵام سەرجەم هەوڵەكانی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكە شكستیان هێناوە و یاریزانە فەرەنسییەكە سوورە لەسەر رووكردنە یانەی ریاڵ مەدرید.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group