زانایان: دیارەدەیەك لە توشبووانی كۆرۆنادا جێی نیگەرانییە

29/09/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
زانایان ئاشكرای دەكەن، ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون دوای چاكبوونەوەیان لانیكەم یەك كاریگەری ڤایرۆسەكەیان بۆ ماوەی چەند مانگێك لەسەر دەمێنێتەوە، ئەوەش دیاردەیەكە جێی نیگەرانییە و ناوی "كۆڤیدی درێژخایەن"ە.
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ كە لەلایەن زانكۆی ئۆكسفۆرد و پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوە تەندروستیەكان لە بەرتیانیا كراوە، بەشێكی زۆری ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون دوای چاكبوونەوەیان لانیكەم یەك نیشانەیان بۆ ماوەی چەند مانگێك لەگەڵدا دەمێنێتەوە.
ئەوەش هاتووە، ئەو دیاردەیەش جێی نیگەرانییە و ناوی نراوە "كۆفیدی درێژخایەن"، لێكۆڵینەوەكە لەسەر 270 هەزار كەس كراوە كە پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون و چاكبونەتەوە و دەركەوتووە 37%ی توشبووان بۆ ماوەی 3 تا 6 مانگ یەكێك لە نیشانەكانیان لەگەڵدا ماوەتەوە.
سەبارەت بە جۆری نیشانەكان هاتووە، لە دیارترینیان بریتین لە "تەنگەنەفەسی، تێكچوونی دەزگای هەرس كردن، شەكەت بوون، ئازاری جەستە و هەندێك جاریش نیگەرانی و خەمۆكی"، ئەوەش تەنها تەمەنێكی دیاری كراو ناگرێتەوە و هەموو جۆرەكانی تەمەن ئەگەری هەیە تووشی ئەو دیاردەیە ببن، زیاتری ئەوانەشی ئەو دیاردەیان هەبووە ژنان بوون، هەروەها تەنگەنەفەسی زیاتر لە پیاوان و بەتەمەنەكاندا هەبووە و سەرئێشە و كێشەی دەزگای هەرس زیاتر لە ژنان و تەمەنە كەمەكاندا هەبووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group