نەرویج.. كەسێك بە تیروكەوان پێنج كەسی كوشت

14/10/2021 جیهان

نەوا-
لە شارۆچكەی كۆنگسبێرگ-ی نەرویج، لە ئاكامی هێرشێكدا كە لە نزیك ماركێتێك بە تیروكەوان ئەنجامدرا، لانی كەم پێنج كەس گیانیان لەدەستدا، دوو كەسیش برینداربوون.
ئۆیڤیند ئاس وتەبێژی پۆلیسی كۆنگسبێرگ، لە لێدوانێكیدا باسی لەوە كرد، لەو هێرشەدا كە پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە، یەكێك لە بریندارەكان ئەفسەرێكی پۆلیسی بازاڕی كوپ-ە كە هێرشەكە تێدا ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەیش كرد كە رەوشی تەندروستیی هەردوو بریندارەكە جێگیرە.
ئاس باسی لەوەیش كرد كە تۆمەتبارەكە دوای نیو كاتژمێر لە هێرشەكە دەستگیركرا و رایگەیاند: '' لێپرسینەوە لە تۆمەتبارەكە بەردەوامە و هێشتا زۆر زووە دیاری بكەین كە رووداوەكە هێرشی تیرۆریستییە''.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی نەرویج هێرشبەرەكە دانیماركییە و تەمەنی 37 ساڵە و و بە تەها ئەو هێرشەی ئەنجامداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group