دادگای فەرەنسا بێنزیمای سزادا

24/11/2021 وەرزش

دادگای فەرەنسا دۆسیەی یاریزانێكی ریاڵ مەدریدی یەكلایی كردەوە كە بەتۆمەتی بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ئابڕوبەرانە تۆمەتبار كرابوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24-11 دادگای فەرەنسا بڕیاریدا بە زیندانیكردنی كەریم بێنزیما هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ساڵێك لەگەڵ راگرتنی جێبەجێكردنی بڕیاری زیندانی كردنەكەو سزادانی دارایی بە بڕی 75 هەزار یۆرۆ.
راگەیاندنەكانی فەرەنسا لەوبارەیەوە ئاشكرایانكردوە هۆكاری سزادانەكە بەهۆی ئەو كێشانەوە بوە كە لەماوەی رابردوودا لەنێوان بێنزیما و ڤالبوینای هاوڕێیدا هەبوە، هەروەها دادوەری تایبەت بە دۆسیەكە رایگەیاندوە: بێنزیما لەكاتی لێكۆڵینەوەدا وتەكانی ناڕاست بوون بۆئەوەی خۆی دەرباز بكات، بەڵام دواتر دەركەوتوە ئەویش تاوانبارە لە دۆسیەی بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەكەدا لەكاتێكدا مستەفا زاوەییە تۆمەتباری سەرەكی دۆسیەكەیە.
لەلایەن خۆشیەوە سیلڤان كۆرمێیی پارێزەری بێنزیما دەڵێت: ئەو بڕیارەی لەبارەی بێنزیماوە دراوە دادپەروەرانە نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group