31 كۆچەر لە رێگەیاندا بۆ بەرتیانیا خنكان

25/11/2021 جیهان

نەوا-
جیراڵد دارمانیان وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاشكرای كرد، 31 ژن و پیاو و منداڵی كۆچەر لە كەناراوەكانی ئەو وڵاتە خنكاون و قاچاخچییەكان بەرپرسیارن لەم تراژیدیایە.
جیڕاڵد دارمانیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، بەناوی حكومەتی فەرەنساوە هاوسۆزیی قوڵ بۆ قوربانیانی تراژیدیای خنكانی 31 ژن و پیاو لە نقومبونی بەلەمەكەیان لە كەناڵی ئینگلیز دەردەبڕێت.
نوسیویشیەتی، قاچاخچییەكان بەرپرسیارن لەو تراژیدیایە كە ژیانی ژن وپیاو و منداڵانی بێگوناح دەخەنە مەترسییەوە، پۆلیس و هێزەكانی سوپا گەڕانی رۆژانەی بەردەوامیان بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو تاوانبارانە هەیە.
بەپێی زانیاریەكان، ئەو كۆچەرانە لە رێگەدا بوون بەرەو بەریتانیا لە دەریای "مانش"ەوە، بەڵام بەلەمەكەیان نقوم بووە و لای خۆشیەوە جان كاستیكس سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا رووداوەكەی بە كارەسات وەسف كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group