پەرلەمانتارێك: هێزێكی ئەمنی بە ئۆتۆمبێلی جام رەش ژمارەیەكی زۆر خوێندكاریان رفاندووە

25/11/2021

نەوا-
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، هێزێكی ئەمنی زۆر بە ئۆتۆمبێلی جام رەش ژمارەیەكی زۆر قوتابییان لە نزیك وەزارەتی خوێندنی باڵا رفاندووە.
عەلی حەمە ساڵح لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پەیامێكی ئاڕاستەی سەرۆكی حكومەت كردووە و نوسیویەتی، ئێستا هێزێكی ئەمنی زۆر بە ئۆتۆمبێلی جام رەش ژمارەیەكی زۆر قوتابیان لە نزیك وەزارەتی خوێندنی باڵا رفاندوە.
ئەو پەرلەمانتارە لە بەشێكی تری نوسراوەكەیدا هێمای بۆ ئەوەش كردووە، هەروەها ئەو هێزە ئازاری رۆژنامەنوسان دەدەن، ئێوە بەرپرسن لەم دۆخە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بەهۆی پشووەكان و رۆشتنەوەی خوێندكاران بۆ ناوچەكانیان و بەلاڕێدا بردنی خۆپیشاندانەكان، خۆپیشاندانیان راگرت و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو دەست پێ بكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group