17 یاریزان و كارمەندی یانەیەك تووشی كۆرۆنا بوون

29/11/2021 وەرزش

نەوا-
دەسەڵاتدارانی تەندروستی پرتوگال بڵاویانكردووەتەوە، 13 یاریزان و كارمەندی یانەی "بیلینینسیس"ی تۆپی پێ‌ لە شاری لشبۆنە تووشی نەوەی "ئۆمیكرۆن"ی كۆرۆنا بوون.
دەسەڵاتدرانی تەندروستی پرتوگال لە بەیاننامەیەكدا بڵاویان كردووەتەوە، بەپێی ئەنجامی پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا 13 توشبوو لە ریزەكانی یانەی "بیلینینسیس" بە نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا تۆمار كراون و سەرجەم توشبووان لە ریزەكانی یاریزانان و كارمەندانی یانەكەن.
لە تایمی یەكەمی كۆتا یاری یانەكەدا بەرامبەر یانەی بەنفیكا لە خولی پرتوگالی 7 گۆڵ لە یانەی "بیلینینسیس" كرا، بەڵام لە تایمی دووەمدا ئەو یانەیە تەنها بە 7 یاریزانەوە هاتە نێو یاریگا، لە خولەكی یەكەمی تایمی دووەمدا گۆڵپارێزی یانەكەش كەوتە سەر زەوی، بەهۆی ئەوەشەوە بەپێی یاسای ژمارەی یاریزانان لەناو یاریگاكە دادوەر كۆتایی بە یاریەكە هێنا.
بەپێی پشكنینەكانیش تاوەكو ئێستا 17 توشبووی كۆرۆنا لە ریزەكانی یاریزانان و تیمی هونەر و ئیداری یانەی "بیلینینسیس" تۆمار كراوە و هەر لە هەمان یاریدا و لە سەرەتاوە یانەكە بە 9 یاریزانەوە بەشداری یایەكەیان كرد و یەكێك لە گۆڵپارێزرانی یانەكە وەك یاریزانی هێڵی ناوەڕاست بەشداری پێكرا، ئەوەش بەهۆی نەبوونی ژمارەی پێویستی یاریزانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group