لیستی زۆرترین ناو كە لە گوگڵدا گەڕانی بۆ كراوە

09/12/2021 هەمەڕەنگ

كۆمپانیای گوگڵ لیستی ساڵانەی دیارترین ئەو ناوانەی بڵاوكردەوە كە لەساڵی 2021 دا زۆرترین گەڕانیان بۆ كراوە.
كۆمپانیای گوگڵ ساڵانە لیستی ناوی ئەو كەسایەتی و شوێنانە بڵاودەكاتەوە كە بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت لەجیهاندا زۆرترین گەڕانی بۆ دەكەن، بۆ ئەمساڵیش دەبارەی ئەو بابەتە سەرەكی و پرسیارانەی كە زۆرترین گەڕانیان بۆ كراوە بڵاوكردۆتەوە.
بەپێی لیستەكەی گوگڵ لە ساڵی 2021 دا تائێستا وشەی (ئەفغانستان) لە گەڕان بەدوای هەواڵدا زۆرترین گەڕانی لەجیهاندا بۆ كراوە، هەروەها هەواڵی (كۆرۆنا) و دراوی ژمارەیی (دۆگ كوین)ن.
كۆمپانیای گوگڵ راشیگەیاندوە، لە دیارترین ئەو كەسایەتیانەشی كە زۆرترین گەڕانی بۆ كراوە ناوی ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی (ئەلیك بالدوین)ـە ئەویش لە دوای كوشتنی بە هەڵە لەلایەن دەرهێنەری فیلمی (راست)ـەوە بە دەمانچە لەمانگی 10ی رابردودا.

 

 

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group