بۆچی نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا مەترسی كەمترە؟

02/01/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ، نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا زیاتر تەركیز دەخاتە سەر لوت و قورگ و بۆری هەوا و هەوكردنی كەمتر لە سییەكاندا دروست دەكات، ئەوەش هۆكاری ئەوەیە كە مەترسی ئەو نەوەیە كەمترە.
بەپێی توێژینەوەكە كە رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی جیاوازی دروست كردنی هەوكردن لە سییەكاندا نەوەی ئۆمیكرۆن مەترسی لە نەوەكانی تر كەمترە و ئەوانەی پێشوو هەوكردنێكی زۆریان دروست دەكرد و تەنانەت لە زۆر حاڵەتدا پەڵەیان لەسەر سییەكان جێدەهێشت.
رونیشكراوەتەوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی نەوەی ئۆمیكرۆن لە جەستەدا جیاوازە و زیاتر تەركیز دەخاتە سەر قورگ و لوت و بۆری هەواگۆڕكێ و كەمتر هەوكردن لە سییەكاندا دروست دەكات و بەپێی تاقیكردنەوەكان ئاستی ڤایرۆسەكە لە سییەكاندا 10%ی لە ئاستی نەوەكانی تر بووە، یاخود كەمتریش بووە.
لە كۆتاییەكانی مانگی 11ی ساڵی رابردوو نەوەی ئۆمیكرۆن لە هەردوو وڵاتی ئەفریقای باشور و بۆتسوانا ئاشكرا كرا و بەهۆی خێرایی بڵاوبونەوەی، لە ماوەیەكی كەمتر لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا دەركەوت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group