رێوشوێنەكانی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی موچە كۆتاییهات

15/01/2022

بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەغدا رایگەیاند: ئەم هەفتەیە 200 ملیار دینارەكەی موچەی فەرمانبەران دەگاتە هەرێمی كوردستان.
فارس عیسا لێپرسراوی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەغدا بە سایتی شەفەق نیوزی راگەیاندوە، ئەو 200 ملیار دینارەی كە حكومەتی ناوەندی بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی دەنێرێت، لەم هەفتەیەدا دەگاتە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
فارس عیسا وتوشیەتی: رێوشوێنەكانی ناردنی پارەكە لە بەغداوە كۆتاییهاتوە كە هی مانگی 12ی ساڵی رابردوەو لەم هەفتەیەدا دەگاتە هەرێمی كوردستان.
هەفتەی رابردوو سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاندبوو كە حكومەتی ناوەندی رەزامەندی داوە لەسەر ناردنی ئەو بڕەپارەی كە بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی دەنێرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group