ریاڵ مەدرید بیر لە فرۆشتنی ڤینی دەكاتەوە

19/04/2022 وەرزش

نەوا-
یانەی ریاڵ مەدرید بیر لە فرۆشتنی ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئەستێرەی لاوی یانەكە دەكاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو یاریزانە یەكەم پێشنیاری یانەكەی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رەتكردەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئیسپانی بڵاویان كردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید پێشنیارێكی ئاڕاستەی ئەستێرە بەڕازیلییەكە كردووە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی كە تێیدا 8 ملیۆن یۆرۆ وەك موچەی ساڵانە دیاری كراوە.
ئەوەش هاتووە، بەڵام گرێبەستەكە لەلایەن بەڕێوەبەری كارەكانی ڤینیسیۆسەوە رەتكراوەتەوە و داوای 11 ملیۆن یۆرۆ وەك موچەی ساڵانە كراوە، بەڵام سیاسەتەكانی نوێكردنەوەی گرێبەستە لەناو یانەكە رێگە بەوە نادەن.
بەپێی زانیاریەكان، بەهۆی ئەوەشەوە ریاڵ مەدرید بیر لە فرۆشتنی جۆنیۆر بەرامبەر پارەیەكی زۆر دەكاتەوە ئەگەر سوربێت لەسەر داواكەی، تاوەكو سودی لێببینێت بۆ كڕینی هەریەكە لە "ئێرلینگ هالاند" و "گنابری یاخود نكونكو".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group