پزیشكێك رونیدەكاتەوە: بۆچی كۆرۆنا زیاتر پیاوانی كەچەڵ دەكوژێت

07/05/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
پزیشكێكی روسی دەڵێت، هۆكاری ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر پیاوانی كەچەڵ دەكوژێت بەهۆی كەمی هۆڕمۆنی "تێستۆستیرۆن"ە، چونكە بەشی پێویست لەو هۆڕمۆنەیان نییە بۆ پاراستنی ملولەكانی خوێن.
یكاترینا كریفتسۆڤا پزیشكی روسی رایگەیاندووە، ئەگەر نەخۆش بەشی پێویست هۆڕمۆنی "تێستۆستیرۆن"ی نەبێت ئەوا ناتوانێت بەرگری تەواو بۆ پاراستنی ملولەكانی خوێن دروست بكات.
رونیشكردووەتەوە، هۆكاری ئەوەی پیاوانی كەچەڵ زیاتر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەمرن ئەوەیە، ئەو كەسەی قژی دەوەرێت بەشی پێویست هۆڕمۆنی "تێستۆستیرۆن"ی نییە، بەهۆی ئەوەشەوە توشبوون بە كۆرۆنا گۆڕانكاری لە زنجیرەی مەیینی خوێن دروست دەكات.
بەپێی وتەكانی ئەو پزیشكە روسیە، هەروەها پاراستنی دڵ كەمدەبێتەوە و دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشەی گەورەتر و گیان لەدەستدان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group