كاریگەرییەكانی دوای دوركەوتنەوە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان

07/05/2022 هەمەڕەنگ

توێژینەوەیەكی نوێ بۆ دوركەوتنەوە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەكرێت و دەركەوتوە كاریگەریی ئەرێنی بەسەر باری دەرونی بەكارهێنەرانیەوە هەیەو ئەگەر بۆ ماوەی یەك هەفتە دوربكەونەوە گۆڕانكاریی بەسەر دەرونیاندا دێت .
بەپێی توێژینەوەكە كە پزیشكێكی بەریتانی بەناوی جیڤ لامبرت لە زانكۆی باث لە بەریتانیا سەرپەرشتی كردوە، دەركەوتوە هەر كەسێك بۆ ماوەی یەك هەفتە لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بەتایبەت فەیسبوك و تیكتۆك و ئینستاگرام دوربكەوێتەوە خەمۆكی و راڕاییان ناهێڵێت.
لەوبارەیەوە لامبرت دەڵێت: تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆتە بەشێك لە ژیانی رێژەیەكی زۆری خەڵك و هەموو هەفەتەیەك بەشێكی زۆری كاتەكانیان لەناو ئەو تۆڕانەدا بەسەر دەبەن و خۆشیان هەستی پێدەكەن كە كاریگەریی نێگەتیڤی لەسەریان جێهێشتوە بۆیە ئەگەر كاتەكانی بەكارهێنان كەمبكەنەوە سودیان پێدەبەخشێت.
ئەو پزیشكە دەشڵێت: لە توێژینەوەكەدا دەركەوتوە كەسانێك هەن لەهەموو رۆژەكانی هەفتەدا كاتێك پشوو دەدەن تیكتۆك و ئینستاگرام و تویتەرو فەیسبوك بەكاردەهێنن ئەمەش كاریگەریی خراپی بەسەر دەرونیانەوە جێهێشتوە. 
ئەو پزیشكە وتویەتی: توێژینەوەكە لەسەر 154 كەس كراوە كە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 72 ساڵدایە بە دوو گروپی سەرەكی یەكێكیان تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیان لێ قەدەغە كراوەو ئەوی ترشیان بەكاریدەهێنن، لەنێویشیاندا گروپێكیا تەنها بۆ ماوەی هەشت كاتژمێر بەكاریانهێناوە لەهەفتەیەكدا، ئەو بەشەیان هەستی پێكراوە كە رێژەی راڕایی و خەمۆكیان گۆڕانكاری بەسەردا هاتوەو بە گەشبینیەوە لە داهاتویان روانیوە.
لامبرت ئاشكراشیكردوە، زۆربەی بەشداربوانی توێژینەوەكە كاریگەرییەكی پۆزەتیڤیان لەسەر دەركەوتوە كاتێك دوركەوتونەتەوە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، باری دەرونیان باشتر بوەو خەمۆكیان نەماوە كە ئەمە تەنها پشودانێكی كەم بوە بۆیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group