پۆتن: خۆرئاوا پلانی داگیركردنی روسیای دادەنا

09/05/2022 جیهان

نەوا-
ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی روسیا پێی وایە، ئەمریكا و خۆرئاوا پلانی داگیركردنی وڵاتەكەیان هەبووە و پرۆسە سەربازییەكانی روسیاش لە ئۆكرانیا بۆ لەناوبردنی ئەو مەترسیانەیە كە لەسەر وڵاتەكەی هەبوون.
پۆتن لە وتەیەكدا بەهۆی 77 ساڵیادی سەركەوتن بەسەر نازی ئەڵمانیدا وتی، خۆرئاوا ئامادەكاری بۆ داگیركردنی خاكەكەمان دەكرد، ئەركمان پارێزگاری كردنە لە میراتی لەناوبردنی نازییەت بۆ ئەوەی ئەو رۆژانە دووبارە نەبنەوە.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی، رۆژ لە دوای رۆژ مەترسی زیادی دەكرد، پێشتریش مۆسكۆ چارەسەری بۆ ئەو كێشەیە پێشكەش كرد و داوای لە خۆرئاوا كرد كە گفتوگۆی راستگۆیانە بكرێت، بەڵام دەوڵەتانی ناتۆ ئامادەی گوێگرتن نەبوون.
پۆتن جەختی لەوەش كردووەتەوە، پێشوەخت بەرەنگاری شەڕەنگێزی بوونەوە و ئەوەش تاكە بڕیاری دروست بوو، هاوڵاتیانیان جێناهێڵین و گرنگی بە رۆشنبیری گەلان دەدەن، بەڵام ئەوان هەوڵی شێواندنی دەدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group