هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان: لەگەڵ سەربەخۆكان لە گفتوگۆدا دەبین

09/05/2022 عێراق

لەدوای كۆبونەوەی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان كە لە هەرسێ لایەنی كوردو سوننەو سەدر پێكهاتون راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە هاوپەیمانی رزگاریی نیشتیمان بەسەر سەرجەم ئەو هێزە سیاسیانەدا كراوەیە كە بڕوایان بە حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی هەیە، هەروەها لەسەر ئەوەش كۆك بوو كە پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتیان رۆڵی خۆی لە دانانی یاساكان و چاودێریكردن بگێڕێت و لەهەمانكاتیشدا هاوپەیمانی لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییەی خراوەتەڕوو لە گفتوگۆكانی لەگەڵ سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت.
جێی ئاماژەیە لەچەند رۆژی رابردوودا موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لە تویتێكدا بڵاویكردەوە كە دوای ئەو وادەیەی درابوو بە چوارچێوەی هەماهەنگی تا حكومەت پێكبهێنێت سەركەوتوو نەبوو، بۆیە داوای لە سەربەخۆكان كرد ئەگەر دەتوانن حكومەتی داهاتوو پێكبهێنن و وەك هاوپەیمانییەكەشیان دەنگیان پێدەدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group