راوێژكاری ئابوریی كازمی: یاسای ئاسایشی خۆراك روبەڕووی هەژاری دەبێتەوە

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری ئابوریی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عیراق جەخت لەوە دەكاتەوە، یاسای ئاسایشی خۆراك پشتگیری نرخ دەكات و روبەڕووی هەژاری دەبێتەوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح بە ئاژانسی فەرمی عیراقییەی وتووە، سەرچاوەی سەرەكی هەڵئاوسان یاخود بەرزبوونەوەی گشتی نرخەكان لە عیراق بەهۆی هەڵئاوسانی كاتیی یاخود هاوردەكراو بووە، لەئێستادا وڵات بە تەواوی پشت بە هاوردە دەبەستێت، بەهۆی شەڕ و ناكۆكییەكان بە تایبەت جەنگی روسیا و ئۆكرانیا نرخەكان بەرزبوونەوەتەوە.
رونیشیكردووەتەوە، بۆ روبەڕوبونەوەی هەڵئاوسان سیاسەتی دارایی عیراق لە رێگەی یاسای فریاكەوتنی ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان پشتگیرییەكی فراوانی نرخی مادە خۆراكییەكان دەكات و روبەڕوی هەژاری دەبێتەوە.
راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختی لەوەش كردووەتەوە، بانكی ناوەندی لە رێگەی سیاسەتەكانییەوە بە وردی چاودێری گەشەسەندنەكانی سەرجەم نرخەكان دەكات و بەردەوام و بە شێوەیەكی رێكخراو و نرخێكی جێگیر دراوی بیانی بۆ بازاڕەكان دابین دەكات، ئەوەش بۆ سەقامگیری لە نرخی دەرەكی دراو و پارەداركردنی بازرگانی. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group