روسیا: رێگە بە هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم نادەین

18/05/2022 جیهان

نەوا-
دیمتری مدڤیدیڤ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا جەخت لەوە دەكاتەوە، رێگە بە هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم نادەن.
مدڤیدیڤ لە تیلیگرام بڵاویكردووەتەوە، جبەخانەی نوێی روسیا متماتە پێكراوە و كاریگەرە، چاوچنۆكی ئەوانە هێور دەكاتەوە كە دەیانەوێت جەنگی جیهانی سێیەم هەڵگیرسێنن، رێگە بەو كارە نادەن.
نوسیویشیەتی، روسیا ناچارە بەردەوام هێزی خۆی بۆ بەرپەرچدانەوەی خێرا و بەهێز بەبیر بهێنێتەوە، ئەگەر هەر هێرشێك كرایە سەر خاكەكەی.
ماوەی نزیكەی 3 مانگە روسیا پرۆسەی سەربازی بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا دەست پێكردووە و بەهۆی ئەوەشەوە گرژییەكانی لەگەڵ ئەمریكا و هاوپەیمانی ناتۆ زیادی كردووە، چەندین جاریش هۆشداری لە هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم دراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group