تەندروستی عیراق بڕیاری لەناوبردنی سەگی بەرەڵا دەدات

19/05/2022 عێراق

وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆشداریدا لەبڵاوبونەوەی نەخۆشی هاری لەناو هاووڵاتیاندا.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لەنوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرجەم پارێزگاكانی كردوە رایگەیاندوە، نەخۆشی هاری نەخۆشیەكی ڤایرۆسیە كە لە رێگەی گازگرتنی سەگی بەرەڵاوە دەگوازرێتەوە، ئاشكراشە ئەو نەخۆشیە رێژەی گیانلەدەستدان تیایدا دەگاتە 100% ئەگەر بێتو چارەسەر بۆ شوێنی گازگرتنەكە نەكرێت.
وەزارەتی تەندروستی عیراق رونیشیكردۆتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی زیادبونی تۆماركردنی نەخۆشی هاری و ئەوانەی سەگی بەرەڵا گازی لێگرتون جێی هەڵوەستە لەسەر كردنە بەتایبەت لەناوچە نیشتەجێبوەكان و دەوروبەری و لەناو دامەزراوە تەندروستی و زانكۆیی و  قوتابخانەو وەزارەتەكاندا تەنانەت پەرستگاكانیش.
راشیگەیاندوە، لە پەرۆشیمان بۆ سەلامەتی هاووڵاتیان و رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی پێویستە هەڵمەتێكی لەناوبردنی سەگی بەرەڵا بكرێت كە لێپرسراوێتی پارێزگاكانە بەپێی مادەی 29 لەیاسای تەندروستی ئاژەڵیی ژمارە 32 ی ساڵی 2013.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group