عەلاوی: یەدەگی دراوی بیانی لەكۆتایی ئەمساڵدا دەگاتە 90 ملیار دۆلار

25/05/2022 عێراق

نەوا-
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند، تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ یەدەگی نەختینەیی بانكی ناوەندی بۆ 90 ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە و دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار هاوكاری ئەو زیادبونەیە.
عەلی عەلاوی بە ئاژانسی فەرمی عیراقییەی وتووە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بووەتە هۆی زیادبوونی یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەند، بەجۆرێك لە مانگی چواری ئەمساڵ بووەتە  70 ملیار دۆلار.
باسی لەوەشكردووە، چاوەڕوان دەكرێت تاوەكو كۆتایی ساڵی 2022، یەدەگی دراوی بیانی بەرزببێتەوە بۆ زیاتر لە 90 ملیار دۆلار، ئەوەش ئاستێكی پێوانەییە بۆ عیراق.
وەزیری دارایی عیراق هێمای بۆ ئەوەشكردووە، هەروەها كەمبوونەوەی خواست لەسەر دۆلار دەبێتە هۆی زیادبوونی یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندیدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group