نەوت گەیشتە نزمترین ئاستی لەماوەی یەك مانگی رابردودا

4 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 108 دۆلار و 92 سەنت، ئەوەش نزمترین نرخە لەماوەی یەك مانگی رابردودا تۆماری بكات.
بەپێی راپۆرتە ئابورییەكان، بەرمیلێك خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرامبەر 108 دۆلار و 92 سەنتە، هەروەها بەرمیلێك خاوی خۆرئاوای تەكساس بە 102 دۆلار و 20 سەنت دەفرۆشرێت، ئەوەش نزمترین نرخە كە نەوت لە ماوەی مانگی رابردودا تۆماری كردبێت.
بەپێی داتاكانی ماڵەپەڕی رێكخراوی ئۆپێكیش، خاوی رێكخراوەكە بەرزترینە و یەك بەرمیل بە 113 دۆلار و 54 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەپێی وتەی شارەزایان، هۆكاری دابەزینی نەوت بۆ سستبوونی گەشەی ئابوریی لە جیهاندا دەگەڕێتەوە كە بووەتە هۆی كەمكردنەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group