تەرمی 17 گەنج لە یانەیەكی شەوانە دۆزرانەوە

26/06/2022 جیهان

نەوا-
پۆلیسی باشوری ئەفریقا ئاشكرای كرد، لە رووداوێكی تەمومژاویدا تەرمی 17 گەنجیان لە یانەیەكی شەوانە دۆزیوەتەوە، تاوەكو ئێستاش هۆكاری گیان لەدەستدانەكەیان روون نییە.
لای خۆیەوە سیمبینكوسی كینانا بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكەی "ئێست لەندەن" لە باشوری ئەفریقا بە میدیاكانی وتووە، لە یانەیەكی شەوانە لە شارۆچكەكە تەرمی 17 گەنج دۆزراونەتەوە كە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 20 ساڵە، تاوەكو ئێستا هۆكاری گیان لەدەستدانیان ئاشكرا نییە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئاشكرا بوونی رووداوەكە دوای ئەوەدێت كە چەند كەسێك بەو ناوچەیەدا تێپەڕیوون و دوای زانینی رووداوەكە پۆلیسیان ئاگادار كردووەتەوە، لێكۆڵینەوە بۆ ئاشكرا بوونی هۆكارەكەی دەستی پێكردووە.
بەپێی زانیاریەكان، رووداوەكە لە كاتژمێرەكانی سەرەتای بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە روویداوە و لە ئێستا لێكۆڵینەوە لەسەر دیاری كردنی هۆكاری مردنەكەیان دەكرێت كە ئایا ژەهراوی بوون یاخود هۆكارێكی تر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group