روسیا: لە دوو هێرشی ئاسمانیدا 530 سەرباز و چەكداری ئۆكرانی كوژران

6 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی بەرگری روسیا ئاشكرای كرد، لە دوو هێرشی ئاسمانیدا زیاتر لە 500 سەرباز و چەكداری ئۆكرانییان كوشتووە.
ئیگۆر كوناشینكۆف وتەبێژی وەزارەتەكە رایگەیاندووە، پرۆسە سەربازیەكان لە ئۆكرانیا بەردەوامن و لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە نزیك شاری خاركۆف 130 چەكداری نەتەوەیی توندڕەو و 13 ئۆتۆمبێلی سەربازی لەناوبراون.
وتوشیەتی، هەروەها لە نزیك كۆماری دۆنیتسكی میللی لە هێرشێكی تری ئاسمانیدا 400 سەربازی ئۆكرانی و 20 یەكەی ئامێری سەربازی لەناوبراون.
لەلایەكی ترەوە وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاویكردووەتەوە، لە سەرەتای پرۆسە سەربازیەكاندا 261 فڕۆكەی سەربازی و 145 هێلیكۆپتەر و هەزار و 673 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و زیاتر لە 4 هەزار دەبابە و نزیكەی 800 راجیمە و زیاتر لە 3 هەزار تۆپهاوێژ و نزیكەی 4 هەزار و 700 ئۆتۆمبێلی سەربازی لەناوبراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group