سۆزان مەنسور: هەڵبژاردنی پێشوەختە هیچ گۆڕانكاریەك ناكات

06/08/2022 عێراق

نەوا-
سۆزان مەنسور وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق جەخت لەوە دەكاتەوە، هەڵبژاردنی پێشوەختە هیچ گۆڕانكاریەك لە بارودۆخی ئێستا ناكات و تاكە چارەسەر گفتوگۆیە.
سۆزان مەنسور بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی وتووە، چارەسەركردنی كێشەكانی پەرلەمانی عیراق بە هەڵبژاردنی پێشوەختە هیچ گۆڕانكاریەك لە قەیرانە سیاسییەكانی ئێستای عیراق ناكات و هیچ لە بارودۆخی سیاسەت ناگۆڕێت.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، هەر بۆیە ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختە بكرێت واتای ئەوەیە كە یاسای هەڵبژاردن چاككردنی دەوێت، ئەمەش بێگومان پێویستی بە كاتە.
وتەبێژەكەی فراكسیۆنی یەكێتی پێشی وایە، گفتوگۆ بە تاكە چارەسەر دادەنرێت بۆ قەیرانە سیاسییەكانی ئێستای عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group