دەنگۆی گۆڕانكاری كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتو رەتدەكرێتەوە

18/09/2022 عێراق

پەرلەمانتارێكی چوارچێوەی هەماهەنگی دەنگۆی گۆڕانكاری لە كاندیدكردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عیراق رەتدەكاتەوە.
زرغام ئەلمالكی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر كوتلەی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندوە، چوارچێوەكەیان بە فەرمی كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی راگەیاندوەو سورە لەسەر بڕیارەكەی.
ئاماژەشیكردوە، ئەو دەنگۆیانەی بڵاوكراونەتەوە لەوبارەیەوە پروپاگەندەن و بۆ گەرمكردنی بازاڕی خۆیانە، تائێستا لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگیەوە هیچ فەرمانێك دەرنەچوە.
پاشئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی سودانی كاندید كرد بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران خۆپیشاندانەكانی بەغداو لایەنگرانی سەدر دەستیانپێكردو رایانگەیاند كە شەقامی عیراقی بەدڵیان نییە، تا كارگەیشتە ئەوەی رەوشی بەغداو پارێزگاكان ئاڵۆزبون و موقتەدا سەدریش لەكۆتاییدا دەستبەرداری كاری سیاسی بوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group