رەئیسی: كەس نەبو بەرەنگاری داعش بێتەوە قاسم سولەیمانی نەبێت

21/09/2022 جیهان

ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند: سەرۆكی پێشوی ئەمریكا تاوانی كوشتنی قاسم سولەیمانی گرتۆتە ئەستۆ. 
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران لەمیانی بەشداریكردنی لە 77هەمین كۆبونەوەی رێكخراوی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان وتاری وڵاتەكەی پێشكەش كردو لەبەشێكیدا هێرشی كردە سەر سەرۆكی پێشوی ئەمریكاو رایگەیاند: كاتێك كۆماری ئیسلامی ئێران بە رابەرایەتی ئیمام خومەینی دامەزرا لەوكاتەوە گەلی ئێران بەدوای مافی چارەنوسی خۆیدا گەڕاوە، گەلی ئێران قوربانی دەستی تیرۆریزم بوە، بەڵام ئەمڕۆ تیرۆریزم لە جیهاندا گۆڕانكاری بەسەردا هاتوە، گەلەكەمان بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكانی خۆی تێكۆشاوە كاتێك سەدام بڕیاریدا جەزائیر پارچە پارچە بكات جەنگی لەگەڵ ئێمەشدا هەڵگیرساند، دوای ئەویش سەرۆكی پێشوی ئەمریكا جەنگی ئابوری لەگەڵ ئێمە هەڵگیرساندو تاوانی مرۆڤایەتیشی پەردەپۆش كرد .
رەئیسی وتیشی: بەلای ئێمەوە گرنگ نیە كە داعش دروستكراوی كام دەوڵەتە كە ئەمریكا پشتیوانی دەكات، بابەتەكە ئەوەیە دەوڵەتێكی ئەم گۆی زەوییە بڕیاریدا جوگرافیای ناوچەكەی ئێمە بە رشتنی خوێنی سەدەها هەزار ژن و منداڵ دوبارە بكێشێتەوە، بەڵام ئێران ئەمەی پێڕاگرتن، لەبەرامبەر ئەمەشدا كاتێك داعش سەریهەڵدا كەسێك نەبو لەناویان بەرێت تەنها حاجی قاسم سولەیمانی نەبێت، ئەو كەسێك بوو لەپێناوی ئازادی میللـەتەكانی ناوچەكەدا گیانی خۆی بەختكردو سەرۆكی پێشوی ئەمریكاش ئەم تاوانەی بەناوی خۆیەوە تۆمار كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group