"لەمانگی 3 تا 9 لە پەرلەمان دەوامم نەكردوە تا قسەم كردبێت"

24/09/2022

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان راپۆرتێكی تایبەت بەخولی بەهارەی پەرلەمانی كوردستان لەمانگی 3 تاكو مانگی8 خستەڕوو تیایدا رێژەی قسەكردنی پەرلەمانتارانی لە دانیشتنەكاندا بڵاوكردۆتەوە، پەرلەمانتارێكی كوردستانیش رونكردنەوەیەكی لەبارەی راپۆرتەكەو هۆكاری قسەنەكردنی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن خستەڕوو.
راهی رەهبەر ئیبراهیم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: لە مانگی 3ی رابردوەوە من دەستلەكاركێشانەوەم پێشكەشی حزبەكەم و سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردوە، دوای چەندین مانگ لەمانگی 3 تا 1-9ی ئەمساڵ دەوامم نەكردوەو چاوەڕوانی قبوڵكردنی دەستلەكاكێشانەوەكەم بوم، بەڵام قبوڵ نەكراوەو ئێستا هاتومەتەوە دەوام دەكەم، بۆیە نەك قسە نەكردن لە دانیشتنەكاندا بەڵكو دەوامم نەكردوە.
وتیشی: هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەم پەیوەندی بوە بە حزبەكەمەوەو دواتر چارەسەركراوە، ئەم مانگە گەڕاومەتەوە پەرلەمانی كوردستان و دەوام دەكەم.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group