زستان هەڕەشە لەسەر ژیانی ملیۆنان ئۆكرانی دروست دەكات

22/11/2022 جیهان

نەوا
رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لەوەی، وەرزی زستان هەڕەشە لەسەر ژیانی ملیۆنان ئۆكرانی دروست دەكات، ئەوەش بەهۆی وێرانكردنی ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە لەلایەن روسیاوە.
هانس كلوگ بەڕێوەبەری هەرێمیی رێكخراوەكە لە ئەوروپا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، ئەم زستانە ژیانی ملیۆنان ئۆكرانی دەخاتە مەترسییەوە، ئەم زستانە بریتییە لە بابەتی مانەوە لە ژیان.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەروەها زیانەكانی ژێرخانی ئۆكرانیا بەهۆی بۆردومانەكانەوە، كاریگەری وێرانكەری لەسەر سیستمی تەندروستی و تەندروستی دانیشتووان دروست كردووە.
بەڕێوەبەری هەرێمی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەوروپا جەختی لەوەش كردووەتەوە، 700 هێرش بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەكانی ئۆكرانیا تۆمار كراون، ئەوەش پێشێلكاریەكی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەكانە، پێشبینی ئەوە دەكەن، بەهۆی سەرما و لەپێناو خۆپاراستن لە هێرشەكان، ملیۆنان ئۆكرانی تر ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group