دوو تەقینەوە لە قودس رویاندا و ژمارەیەك برینداریان لێكەوتەوە

23/11/2022 جیهان

نەوا
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو تەقینەوە لە شاری قودس رویاندا و بەپێی زانیارییەكان، 10 كەس بریندار بوون كە برینی دوانیان سەختە.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردووەتەوە، دوو تەقینەوە لە شاری قودس رویاندا و یەكەمیان لە نزیك وێستگەیەكی پاس بووە لە دەروازەی شارەكە، كە بووەتە هۆی بریندار بوونی 7 كەس و برینی دوانیان سەختە.
ئەوەش هاتووە، هەروەها تەقینەوەیەكی تر لە ناوچەی "راموت" رویداوە كە بووەتە هۆی بریندار بوونی 3 كەسی دیكە.
سەبارەت بە تەقینەوەكان "ئیتمار بن غەفیر" ئەندامی كنێستی ئیسرائیلی وتویەتی، رۆژێكی سەختە و ئەو تەقینەوانە دەیانگێڕێتەوە بۆ رۆژە سەختەكانی راپەڕین، كاتی ئەوە هاتووە بەدەستی پۆڵایین مامەڵە بكەن، لای خۆیەوە "عەبدولـلەتیف قانوع" وتەبێژی بزوتنەوەی حەماسی ئیسرائیلی وتویەتی، پیرۆزبایی لە گەلەكەیان لە قودس دەكەن و ئەو تەقینەوانە لە چوارچێوەی وەڵامدانەوە بەردەوامەكانی هەڵكوتانە سەر مزگەوتی ئەقسایە، هەروەها ئەنجامی تاوانەكانی داگیركارە بەرامبەر گەلی فەلەستین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group