دادگای فیدراڵی عیراق بڕیارێكی لە بەرژەوەندی خانەنشینانی هەرێم دەركرد

23/11/2022

نەوا
دادگای فیدڕاڵی عیراقی بڕیاریدا بە پابەندكردنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم بە جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عیراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای فیدراڵی عیراق تاووتوێی سكاڵایەكی كرد كە لەلایەن ژمارەیەك خانەنشین و بەرپرسی رێكخراوی یەكێتی خانەنشینانی كوردستانەوە تۆمار كرابوو.
بەپێی زانیاریەكان دادگاكە بڕیاریدا، بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە 27ی ساڵی 2006 و پابەندكردنی حكومەتی هەرێم بە جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014ی هەمواركراوی عیراق.
لای خۆیەوە بەشدار حەسەن پارێزەری دۆسیەكە باسی لەوە كردووە، لە یاسای خانەنشینی هەرێمی كوردستاندا كەمترین موچە 220 هەزار دینارە، بەڵام لە عیراق كەمترین 500 هەزار دینارە، كاتێك كەسێك لە هەرێم خانەنشین دەبێت 6 مانگ موكافەئەی پێ دەدەن كە ئەوەش موچەی تەواو نییە، بەڵام لە عیراق بەشێوەی نەقد موچەی 12 مانگی بە تەواوەتی پێ دەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group