ئەردۆغان: لە سیاسەتدا تۆران و زویر بون نیە

23/11/2022 جیهان

نەوا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دەربارەی كۆبونەوەی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر رایگەیاند: لە سیاسەتدا تۆران و زویربون نیە.
ئەردۆغان دوابەدوای كۆبونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمان وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوە دەربارەی ئەو لێدوانەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی گشتی مەهەپە كە وتبوی كۆبونەوەی سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ سەرۆك كۆماری میسر بڕیارێكی دروستبوەو ئەگەر بكرێت لە سوریاش لەگەڵ بەشار ئەسەد كۆببێتەوە، ئەردۆغان رایگەیاند: رەنگە شتی وا روبدات لە سیاسەتدا تۆران و زویربون نیە، كاتێك هەلومەرجی گونجاومان بۆ هاتە پێشەوە هەنگاوێك دەنێین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group