نەوا-
جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەو كۆبونەیەدا دۆخی گشتی عیراق و دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی ناوچەكەو گرنگی چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستورو كارنامەی وەزاری حكومەتی نوێ تاوتوێ بكرێن.
راشگەیەنراوە، تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان جەختكردنەوە بوە لە رێزگرتن و پاراستنی سەروەری خاكی عیراق و هەرێمی كوردستان و سنوردانان بۆ بۆردومانكردن و هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان.