بابانوئێل لە گەڕەكێكی قودس شیرینی دەبەخشێتەوە

24/12/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
هاووڵاتیەكی فەلەستینی بەناوی عیسا كسیسییە كە لە گەڕەكێكی زۆرینە كریستیانی قودسی رۆژهەڵات دەژی، لە دوا رۆژەكانی ساڵی 2022دا جلوبەرگی بابانوئێلی پۆشیوەو لەماڵەكەیدا كە مێژوەكەی بۆ سەدان ساڵ دەگەڕێتەوە پێشوازیی لە منداڵ و گەشتیاران دەكات.
جەژنی كریسمس كە بەشێوەیەكی گشتی كریستیانەكان لە رۆژی 25-12 بەرز رایدەگرن لەناوچەی كۆنەشاری قودسی رۆژهەڵاتی فەلەستینیش بە چەندین چالاكی جۆراوجۆر و بە بەشداریی گەشتیاران بەرز رادەگیرێت.
عیسا كسیسییەی تەمەن 38 ساڵ لەگەڵ نزیكبونەوەی جەژنی كریسمس جلوبەرگی بابانوئێلی پۆشیوەو لە ماڵەكەیدا كە مێژوەكەی بۆ سەدان ساڵ دەگەڕێتەوە پێشوازیی لە منداڵان و گەشتیاران دەكات، هەندێك جاریش بەسواری حوشتر بە شارە مێژوییەكەدا دەسوڕێتەوە.
كسیسییە كە نزیكەی 25 ساڵ وەك یاریزانی تۆپی دەست یاریكردوەو باڵای 190 سانتیمەترە، چوكلێت و شیرینی بەو منداڵانە دەدات كە دەیانبینێت و دەڵێت: هەمو كەسێك دەتوانێت جلوبەرگی بابانوئێل بپۆشێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەوەی ئەم كارە دەكات بە دڵ ئەنجامی بدات و دڵی خەڵك خۆش بكات و هیوایان پێ بدات، موسڵمان، جو و كریستیان لەگەڵ بابانوئێل دڵخۆش دەبن، بینینی لە قودس هەستێكی تایبەت لای خەڵك دروست دەكات.

سەرچاوە/ AA

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group