خواردنگەیەكی بەناوبانگی سویدی چیدی رێگە بە عەرەب نادات لە خواردنگەكەی

05/01/2023 هەمەڕەنگ

نەوا -
خواردنگەی "بیبینتۆ"ی سویدی بڵاویكردووەتەوە، چیدی رێگە بە "عەرەب و هیپی و رووەك خۆرەكان" نادات بچنە خواردنگەكە و گوێ بەوەش نادات رێوشوێنی یاسایی لە دژی بگیرێتە بەر.
رۆژنامەی "كلین زایتونگ"ی سویدی بڵاویكردووەتەوە، خواردنگەی "بیبینتۆ" كە یەكێكە لە خواردنگە دیارەكانی سەر دەریاچەی "میلیستات"، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردووەتەوە، دوای بڵاوكردنەوەی ئەو پۆستە چیتر رێگە نادات بە "رووەك خۆرەكان و هیپیەكان و عەرەب" بچنە خوارنگەكەوە.
ئەوەش هاتووە، تەنها چەند كورسیەكی كەم لە خواردنگەكەدا دەمێنێتەوە كە 8 دانەن و تایبەتن بە میوانە هەمیشەییەكانی خواردنگەكە، بۆیە عەرەب و رووەك خۆرەكان بەخێرهاتنیان ناكرێت.
هەر لە پۆستەكەدا باس لەوەش كراوە، بەڵێ‌ ئەو ژمارە كورسیە بۆ ئەوان كێشەی نییە و خەڵك دەزانن كە باسی چی دەكات، پێشتر پێشوازییان لە میوانی عەرەب كردووە و منداڵەكانیان بە پێڵاوی پیسەوە دەخەنە سەر مێزەكان، تەنانەت لە یەكێك لە جارەكاندا یەكێك لە شاگردە كچەكان داوای لێكردوون ئەو كارە نەكەن، بەڵام سوكایەتییان پێكردووە، بۆیە گوێ بەوە نادەن رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر خواردنگەكەیان بگیرێتە بەر یاخودنا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group