نەوا-
میدیاكانی ئێران رایانگەیاند، لەكاتی ئاهەنگگێڕانی فێستیڤاڵێكدا لە ئێران 11 كەس گیانیانلەدەستداو هەزارانی دیكەش برینداربون.
جەعفەر میدفەر بەرپرسی فریاكەوتن لەئێران باسی لەوەكردوە، لەكاتی ئاهەنگگێڕانی فێستیڤاڵێكدا كە لەپێش سەری ساڵی نوێی فارسییەوەیە، بەهۆی ئاگر كردنەوەوە 11 كەس گیانیانلەدەستداو 3 هەزارو 500 كەسی دیكەش بریندار بون.
باس لەوەش كراوە، ئەو فێستیڤاڵە لە وڵاتی ئێران هەمو ساڵێك لە شەوی دوایین سێشەممەی ساڵنامەی ئەو وڵاتەدا بەڕێوەدەچێت، لە نەریتی خۆیاندا هاووڵاتیان باز بەسەر ئاگردا دەدەن و بڕوایانوایە كە ئەوە بۆ خۆ پاككردنەوەو دوركەوتنەوەیە لە رۆحە خراپەكان، لە هەمانكاتیشدا دروشمی (رەنگی زەردی خۆمت پێدەدەم) كە ئاماژەی نیشاندەری نەخۆشییەو (رەنگی سور دەگرم) كە هێمای ژیانە دەڵێنەوە.
هەروەها ئەو فێستیڤاڵە لەلای گەنجان بەناوبانگەو زۆرێكیان بەهۆی ئەو ئاگركردنەوەیەوە برینداربون و تەنانەت مردنیشی لێكەوتۆتەوە.