نەوا-
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردۆتەوە، سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت هێرش بۆ سەر بنكەی ئاسمانی ئەزرەق تۆڵەسەندنەوە بوە لە هێرشی ئەمریكا بۆ سەر دورگەی قشم.
سوپای پاسداران رایگەیاندوە، بە موشەكی بالیستیكی بنكەی ئاسمانی ئەزرەقیان لە بیابانی رۆژهەڵاتی ئوردن كردۆتە ئامانج و سێ فڕۆكەی شەڕكەری F-35ی تێكشكاندوەو سێ فڕۆكەی دیكەش زیانی زۆریان پێگەیشتوە.
لە بەیاننامەیەكدا سوپاكە ئاماژەشیكرد، هێرشەكەیان وەك وەڵامێك بوە بۆ هێرشی ئەمریكا بۆ سەر دوو ماڵی نیشتەجێبون لە دورگەی قشمی ئێران و بەپێی سەرچاوەكانی خۆیان چەندین ئەفسەرو هەروەها كارمەندانی تەكنیكی و چاككردنەوەی فڕۆكە لە هێرشەكەی ئوردندا كوژراون.