عیراق بە لێدانی یەكلایی كردنەوە لە ژاپۆنی بردەوە

15/03/2023 وەرزش

نەوا-
دوای روبەڕوبونەوەی عیراق و ژاپۆن لە یاری پێش كۆتایی پاڵەوانیەتی ئاسیا، عیراق بە لێدانی یەكلاییكەرەوە بردنەوەی بەدەستهێنا.
میدیا وەرزشییەكان بڵاویانكردەوە، هەڵبژاردەی عیراق و ژاپۆن لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئاسیا بۆ ساڵی 2023 لە ئۆزبەكستان روبەڕوی یەكتر بونەوە، لە گێمی یەكەمدا بە ئەنجامی 1-1 و گێمی دوەمیشدا هەردولا بە ئەنجامی 2-2 یەكسانبون، پاشان بەهۆی لێدانی یەكلاییكەرەوە هەڵبژاردەی عیراق توانی 5 گۆڵ تۆمار بكات، هەڵبژاردەی ژاپۆنیش لە 4 هەوڵدا 3 گۆڵی تۆمار كرد.
لەوبارەیەشەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە تویتێكدا پیرۆزبایی لە لیوس ئەلرافیدەین كرد بەهۆی سەركەوتنیانەوە بەسەر هەڵبراژدەی ژاپۆندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group