لە رەمەزاندا دوربكەونەوە لە سێ جۆری خواردن

23/03/2023 هەمەڕەنگ

نەوا-
پسپۆڕێكی خۆراكی توركیا داوا لە رۆژوەوانان دەكات لانیكەم لەدوای رۆژو شكاندن رێوڕۆیشتن و وەرزش بكەن.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسەكانی توركیا غالب ئەكوكلۆ سەرۆكی بەشی تەندورستی گشتی لە كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی تراكی رایگەیاندوە، پێویستە لەدوای رۆژو شكاندن قاپێك شۆربا بخورێت و لەدوای ماوەیەكی كەم دواتر دەست بكرێت بە نان خواردنی ژەمی سەرەكی كە ئامادە كراوە.
راشیگەیاندوە، ئامۆژگاری رۆژوەوان دەكەم لەنێوان هەردوو ژەمی رۆژو شكاندن و پارشێودا بڕێكی زۆر شلەمەنی بخۆنەوە. 
لەبارەی خۆراكی تەندورستیشەوە ئەكوكلۆ رایگەیاندوە، پێویستە ژەمی سوك بخورێت لەنێوان هەردوو ژەمی رۆژو شكاندن و پارشێودا، هەروەها پێویستە دوربكەونەوە لە خواردەمەنیە سورەوەكراوەكان و ئەوانەی كە لە فڕندا ئامادە دەكرێن یاخود ئەوانەی كە لەناو ئاودا دەكوڵێنرێن.
هەروەها سەرۆكی بەشی تەندروستی توركیا باسی لەوەشكردوە، هۆشداری دەدەم لە مەترسییەكانی نەجوڵان لەدوای خواردنی ئەو خۆراكانەی قورسن و مادە دەوڵەمەندەكانی تیادایە، بۆیە داوا دەكەم رێوڕۆیشتن بكەن بۆ ماوەی 20 خولەك و هەستن بە ئەنجامدانی وەرزشكردن لەپاش رۆژو شكاندان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group