بانكی ناوەندی زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلاری فرۆشتوە

25/03/2023 عێراق

نەوا-
ئاژانسە عیراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە، كۆی گشتی فرۆشی بانكی ناوەندی لە زیادكردنی دۆلاردا لە ماوەی هەفتەی رابردودا زیاد لە 800 ملیۆن دۆلار بوە.
بڵاویشكراوەتەوە، جگە لە رۆژی سێشەممە بەهۆی پشوی فەرمییەوە، بانكی ناوەندی عیراق لەماوەی هەفتەی رابردودا فرۆشی ئەو چوار رۆژەی كە زیادكردنی تێدا كراوەتەوە، بڕی 866 ملیۆن و 429 هەزارو 915 دۆلار  فرۆشتوەو بە رێژەی رۆژانەی 216 ملیۆن و 607 هەزار دۆلار، ئەوەش بەراورد بە هەفتەی پێشو بە رێژەی 2.37% زیادیكردوە.
باس لەوەشكراوە، بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی رابردودا رۆژی پێنجشەممە بوە كە 261 ملیۆن و 660 هەزارو 573 دۆلار بوە، كەمترین فرۆشیش لە رۆژی یەكشەممەدا 245 ملیۆن و 613 هەزارو 190 دۆلار بڕی فرۆشتن بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group