جگە لە نەوت بەغدا داوای داهاتی خاڵە سنورییەكانیش دەكات

30/03/2023

نەوا-
بریكاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، ئەگەر بەغداو هەرێم لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ رێكبكەون كێشەی موچەی فەرمانبەران چارەسەر دەبێت.
فازڵ نەبی بریكاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عیراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندوە، حكومەتی هەرێم و عیراق رێككەوتنی باشیان ئەنجامداوەو لەسەر پرسی نەوت و گاز بەرەو پێشەوە چون.
ئاماژەی بەوەشداوە، پشكی هەرێم لە بودجەی عیراق پشكێكی باشەو ئەگەر رێككەوتنی لەسەر بكرێت كێشەی موچە چارەسەر دەبێت و موچە دواناكەوێت زۆربەی خەرجییەكانیشی پێ دابین دەكرێت.
فازڵ نەبی ئەوەشی خستۆتەڕوو، پێشئەوەی بڕیاری دادگای پاریس دەرچێت حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا رێككەوت، چونكە دەیزانی بڕیارەكە لە بەرژەوەندی كام لایەن دەبێت، مەرجەكانی عیراق ئەوەیە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت بنێرێتە بەغداو تێچوی داهاتی فرۆشی ئەو 400 هەزار بەرمیلەش لەلای عیراق بێت، هەروەها داوای داهاتی خاڵە سنورییەكانیش دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group