پەتایەك هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەكات

12/04/2023 هەمەڕەنگ

نەوا-
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانایان دەریدەخات كە ئاسایشی خۆراك لە ژێر مەترسیدایە بەهۆی بڵاوبونەوەی بێ وێنەی قارچكێك كە كاریگەری لەسەر لەناوبردنی گەنم هەیەو دەكرێت ملیارەها كەس لە جیهاندا برسی بكات.
زانایان باسیان لەوەكردوە، گەنم یەكێكە لە بەرهەمە خۆراكییە گرنگەكان و ئێستا لە ژێر هەڕەشەی پەتایەكدایە كە دەبێتە هۆی لەناوبردنی، ئەویش بڵاوبونەوەی جۆرێكی قارچكە بەناوی )ئاسكۆمایسیتەوە ماگناپۆرتێ ئۆریزای ( كە هەڕەشەیە بۆ سەر دانەوێڵە سەرەكییەكان كە دەتوانێت ببێتە هۆی لەدەستدانی تەواوی بەرهەمەكان، ئێستا زیانەكان بە تێكڕای زیاتر لە %20ە. 
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم جۆرە نەخۆشییەی روەك بۆ یەكەمجار لەساڵی 1985 لە بەرازیل دەركەوت و چەند ساڵی رابردودا لە بەنگلادیش و زامبیا بڵاوبۆوە، لەساڵی 2016شدا بوە هۆی لەدەستدانی تێكڕای بەرهەم بەڕێژەی %51 لە بەنگلادیش.
لە توێژینەوەكەدا راشگەیەنراوە،  نەخۆشی لەناوچونی گەنم لە سێ كیشوەردا لە بارودۆخێكی لەباردایە بۆ بڵاوبونەوەی بە شێوازێكی بێ وێنەو هەڕەشەیەكی بەرچاویشە بۆ سەر ئاسایشی خۆراكی جیهانیی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group