ئەو وڵاتانەی جیهان كە زۆرترین بەكارهێنەری تۆڕی كۆمەڵایەتییەكانیان تێدایە

25/04/2023 هەمەڕەنگ
نەوا - 
پێنج وڵاتی عەرەبی زۆرترین بەكارهێنەری تۆڕی كۆمەڵایەتییەكانیان تێدایە لە جیهاندا بەپێی ژمارەی دانیشتوان، 60%ی دانیشتووانی جیهانیش تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردەهێنن.
بەپێی داتایەك كە روانگەی "داتا ریپۆرتاڵ" بڵاویكردووەتەوە، 4 ملیار و 760 ملیۆن كەس لە جیهاندا واتا 60%ی دانیشتووانی جیهان تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردەهێنن، هەروەها ساڵی رابردوو تەنها 137 ملیۆن بەكارهێنەری نوێ زیادی كردووە، ئەوەش واتای ئەوەیە گەشە 3% بووە و ئەوەش كەمیكردووە لەچاو ساڵانی پێشتر.
بەپێی داتاكانی هەمان روانگە، هەر ساڵی رابردوو بەبڕی 226 ملیار دۆلار ریكلام لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا كراوە و تۆڕی facebookیش لە پێشەوەی ئەو تۆڕانەیە بەكاردەهێنرێن لە جیهاندا.
ئەوەش هاتووە، لە سەرەكیترین 10 وڵاتی جیهاندا لە بەكارهێنەری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان 5 وڵاتی عەرەبی دەبینرێن ئەوەش لەچاو رێژەی دانیشتوواندا، ئیمارات لە پلەی یەكەم دێت و 10 ملیۆن بەكارهێنەری هەیە، ئەوەش واتای 105.5%ی ژمارەی دانیشتووان، بەدوای ئەویشدا وڵاتەكانی "بەحرەین، قەتەر، برۆنای، كۆریای باشور، لوبنان، عومان، هۆنگ كۆنگ، هۆڵەندا و دورگەكانی كایمان" دەبینرێن.
هەروەها بەپێی داتاكانی ناوەندی راگەیاندنی ئەلكترۆنی، لە عیراق 25 ملیۆن و 530 هەزار بەكارهێنەری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group