رێگری لە سكچون و رشانەوەی منداڵەكەت بكە

23/05/2023 هەمەڕەنگ

نەوا-
هەمو ساڵێك لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سكچون و رشانەوە زۆر زیاد دەكات لەناو منداڵاندا ئەویش بەهۆی كاریگەری بەرزی پلەی گەرمایە كە لەوانەیە بەهۆی پیسبونی سەرچاوەی ئاو و خراپ هەڵگرتنی خۆراك لەناو پلەی گەرمی بەرزداو گەشەكردنی هەندێك بەكتریا لەو پلە گەرمیەدا لەگەڵ وشكبونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزداو كەمتر بەرگەگرتنی سكچون و رشانەوە.
هۆكارەكانی سكچون و رشانەوە زۆرن كەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەكارمەهێنە، چونكە چارەسەرەكانیشیان جیاوازن.
لەوانەیە هۆكارەكە ڤایرۆس یان بەكتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاری بە پڕۆتین، یان نەخۆشی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بون یان هەستیاری بەجۆرە خواردنێك یان كۆرۆنا یان چەندین هۆكاری تر بێت.
بۆ رێگەگرتن لە توشبون بە سكچون و رشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت:
١-هەموو ئاوێك بكوڵێنە دواتر ساردی بكەرەو بۆ خواردنەوە بەكاری بهێنە.
٢-خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.
٣-سەوزەو میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.
٤-زو زو دەستی منداڵەكەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت كردن.
٥-پاك و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.
٦-بەكارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و كەوچكی یەكتر.
٧-دوركەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەكان.
٨-باش كوڵاندنی گۆشت و خواردنەكان.
تكایە لەخۆتەوە دەرمان بەكارمەهێنە، چونكە هۆكارەكان جیاوازن و چارەسەرەكانیشیان جیاوازن.
*پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان.

*د.پشدەر عەبدوڵڵا

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group