لیكیپ: مباپێ‌ چیتر لە فەرەنسا نامێنێتەوە

24/05/2023 وەرزش

نەوا – 
رۆژنامەیەكی فەرەنسی ئاشكرای كردووە، كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمانی ئەو وڵاتە، بڕیاریداوە بژاردەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی بەكارنەهێنێت وەرزی داهاتوو ئەو یانەیە جێبهێڵێت.
رۆژنامەی "لیكیپ" بڵاویكردووەتەوە، لە گرێبەستەكەی مباپێ‌ لەگەڵ پاریس سانجێرمان كە هاوینی 2024 كۆتایی دێت بژاردەیەكی تێدایە كە یاریزانەكە دەتوانێت بۆ وەرزێكی تر گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.
رونیشیكردووەتەوە، یاریزانە فەرەنسییەكە بڕیاریداوە ئەو بژاردەیە بەكارنەهێنێت و ئەم وەرز كۆتا وەرزی بێت لە فەرەنسا و تاقیكردنەوەیەكی نوێ ئەنجام بدات.
پێشتر مباپێ‌ زۆر نزیك بوو لەوەی رووبكات یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام یانەی پاریس سانجێرمان بۆندێكی خەیاڵییان پێشكەش بە یاریزانە فەرەنسییەكە كرد و گرێبەستەكەی نوێ كردەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group