شەممە پرۆژە یاسایی بودجە دەخرێتە دەنگدانەوە

25/05/2023 عێراق

نەوا – 
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی لەلایەن لیژنەی داراییەوە رادەست دەكرێت و  رۆژی شەممە دەخرێتە دەنگدانەوە.
حەلبوسی بە ئاژانسی هەواڵی عیراقیەی وتووە، بودجە لە كۆتاییەكانیدایە و هەوڵە بەردەوامەكانی لیژنەی دارایی و ئابوریی بەرز دەنرخێنن، لیژنەكە ئامادەیە رۆژی پێنجشەممە پرۆژەیاسای بودجە رادەستی پەرلەمان بكات.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، یاساكە گرنگە و وەبەرهێنانێكی زۆری تێدایە، هەروەها  پڕۆژەی ستراتیژی كە رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر واقیعی خزمەتگوزاری بەرنامەی حكومەت دەبێت، لیژنەی دارایی هەندێك بڕگەی زیاد كرد و هەندێكی دیكەی هەمواركردەوە بۆ ئەوەی خزمەت بە تێڕوانینی وڵات بكات بە گشتی.
سەرۆكی پەرلەمانی عیراق وتوشیەتی، لە رۆژی شەممەی داهاتوو كە دەكاتە 27ی ئایار، پرۆژە یاسای گشتی بودجە دەخرێتە دەنگدانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group