ئەردۆغان: بەوێنەی سەر گۆڤارەكان گەلەكەمان ئاڕاستە ناكرێت

25/05/2023 جیهان

نەوا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، نیشانماندا كە بە وێنەی سەر بەرگی گۆڤارەكان گەلەكەمان ئاڕاستە ناكرێت و ناتوانرێت ئیرادەی گەلی تورك كۆنترۆڵ بكرێت.
ئەردۆغان لەبارەی هەڵبژاردنەكانی خولی 28ـەمینی پەرلەمانی توركیاو گەڕی یەكەمی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كە لە 14ی ئایار ئەنجامدران رایگەیاند: لە میانی هەڵبژاردنەكاندا تەنها هێزی دیموكراسی توركیا لەسەر سندوقەكان نیشان نەدرا بەڵكو هاوكات شایەتحاڵی پوچەڵكردنەوەی دەنگۆ بێبنەماكانیش بون و ئەوانەی نەیاندەتوانی نیوەی دەنگدەرەكانیشیان رازی بكەن بۆئەوەی بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان ئەم هەڵمەتە لەكەدارانەیان بەڕێوە دەبردو لە میدیا نێودەوڵەتییەكان ئەمانە بڵاو دەكرانەوە.
راشیگەیاندوە، ئۆپۆزسیۆن لە گۆڕەپانەكاندا درۆی دەكردو قسەی بۆ هەڵدەبەستین ئەمەش سیاسەتی ترسنۆكانەی سەرۆكی گشتیی جەهەپە كەمال كلیچدارئۆغڵو و هاوبەشەكانی بو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group