شاندێكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كاربەدەستانی ئێران كۆبونەوە

01/06/2023

نەوا-
شاندێكی هەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێرانن و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبونەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، لە ورمێ كۆبونەوەی شاندی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبون لە پارێزگارەكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجەو سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان و بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكان لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندامانی ژورە بازرگانی و پیشەسازییەكان لەگەڵ وەزیری ناوخۆو  یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران چەندین كاربەدەستی ئەو وڵاتە كۆبونەوە.
راشیگەیاندوە، لە كۆبونەوەكەدا وتەی پارێزگای سلێمانی پێشكەشكراوەو داوامانكردوە هێزی لۆژیك بخرێتە پێش لۆژیكی هێزو ئابوریی و ئاسایشی ناوچەكە بپارێزرێت و كاری هاوبەش بۆ چارەسەركردنی گرفتی دەروازەو مەرزەكان و ئاوو مادەهۆشبەرەكان و خوێندكارانی هەرێمی كوردستان لە زانكۆكانی ئێران و هاتوچۆو خزمەتگوزاریی گەشتیاران بكرێت.
راشیگەیاندوە، داوایانكردوە پەیوەندییە كلتوریی و زانستی و بازرگانیی و گەشتیاریی و ئابورییەكان بەهێز بكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group