پێنج شەممە دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەدرێت

06/06/2023 عێراق

نەوا-
رۆژی پێنج شەممە 8-6 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوەو كارنامەی دانیشتنەكەی ئاشكرا كرد.
لە راگەیەنراوێكدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كارنامەی دانیشتنی رۆژی پێنج شەممەی بڵاوكردۆتەوەو رایگەیاندوە، دەنگدان دەكرێت لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ هەرسێ ساڵی 2023 و 2024 و 2025 و كۆبونەوەكە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەكات.
چەند رۆژێك لەمەوبەر بەهۆی گۆڕانكاری لە پرۆژە یاساكەدا لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ناڕەزایی هەرێمی كوردستانی بەدوای خۆیدا هێناو  رایانگەیاند، هەر گۆڕانكاریەك لە دەرەوەی رێككەوتنی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتەوە بێت پابەند نابن پێوەی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group