هۆشداری دەدرێت لە مەترسی شەپۆلی گەرما بۆ سەر سامانی ماسی

27/07/2023 هەمەڕەنگ

نەوا-
زانایان و كۆمەڵەی پاراستنی دەریایی بەریتانیا (MCS) هۆشداریان داوە كە شەپۆلێكی گەرما لە باكوری ئەتڵەسی ئەمساڵ كارەساتبار بێت بۆ ئەو كۆگا ماسیانەی كە پشت بە خۆراك و بژێوی ژیان دەبەستن.
پلەی گەرمی روی زەریاكان لەسەرەتای مانگی ئازارەوە لە سەروی ژمارەی پێوانەیی پێشوترەوە بەرزبوەتەوە بەڕێژەیەكی تا پێنج پلەی سەدی لە سەروی تێكڕای درێژخایەنەوە كە لەلایەن ئیدارەی نیشتمانی ئۆقیانوس و بەرگەهەوای ئەمریكاوە بە (لە دەرەوەی توندڕەوی) پۆلێن كراوە.
گۆڕانی كەشوهەوا بەهۆی هەڵسوكەوتی مرۆڤەوە دەبێتە هۆی گەرمبونی زەریاكان، كە لەسەدا 90ی گەرمی زیادەی دەردانی گەرمخانە هەڵدەمژێت.
شارەزایان دەڵێن گۆڕانی كەشوهەوا خەریكە هێڵی بنەڕەتی پلەی گەرمی دەگۆڕێت و شەپۆلی گەرما زۆرترو توندتر دەكات و دەتوانێت بەهەمان شێوەی ئەوانەی لەسەر زەوین وێرانكەربن بۆ هەندێك جۆری ژیانی دەریایی.

 رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group