بەهۆی واژۆی مێسییەوە لە كارەكەی دورخرایەوە

05/08/2023 وەرزش

نەوا-
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردەوە، كارگوزارێك لە كارەكەی دوردەخرێتەوە دوای ئەوەی داوای لە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی كردوە درێسەكەی واژۆ بكات.
باس لەوەشكراوە، كریستیان سالامانكا تەنها ساڵ و نیوێكە لە شاری میامی دەژی و لەگەڵ كۆمپانیایەك كاردەكات كە بەرپرسیارە لە پاككردنەوەی شوێنی بۆنە وەرزشییەكان و كۆنسێرتەكان، بۆ یەكەمجار لە ژیانیدا دەرفەتی كاركردنی لە ئینتەر میامی بۆ رەخسا، دوای ئەوەی كە شوێنی خۆی بەجێهێشت هەر كە پاسی یانەكە گەیشتە گەراجی یاریگاكە دەستبەجێ درێسە ئەرجەنتینیەكەی بەرزكردەوە و داوای لە لیۆنێل مێسی كرد واژۆی لەسەر بكات.
ئاماژەشكراوە، مێسی رازی بو كە ئیمزا بۆ كریستیانی كارگوزار بكات، بەڵام هێزی ئەمنی دەستبەجێ گەیشتن و لە شوێنەكە دوریان خستەوە دواتر كریستیان بڕیاری دەركردنی لە كارەكەی بۆ دەركرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group