مەغریب بەكارهێنانی خەڵوز بۆ وزە كەمدەكاتەوە

11/12/2023 جیهان

لەكۆنفرانسی كۆپ 28 دا، وڵاتی مەغریب بڕیاریدا پەیوەندی بكات بە هاوپەیمانیەكی نێودەوڵەتیەوە كە ئامانجی كەمكردنەوەی خەڵوزە.
هاوپەیمانییەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە كە ئامانجیان كاركردنە بۆ كۆتاییهێنان بە خەڵوز، بەئەندامبونی مەغریبیش لەو هاوپەیمانیەدا ژمارەی هاوپەیمانییەكەی گەیاندۆتە 60 دەوڵەت كە خواستیان راگرتنی بەكارهێنانی خەڵوزە لە بەهەمهێنانی وزەدا.
لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش ئاشكرا كراوە كە مەغریب لەگەڵیاندا كاردەكات بۆ دانانی پلانێك بۆ نەهێشتنی لەسەرخۆی خەڵوز كە تائێستا وادەیەك بۆ كۆتاییهێنانی دیاری نەكراوە. 
جێی ئاماژەیە وڵاتی مەغریب نزیكەی 70%ی وزەی كارەبا لە خەڵوز بەهەمدەهێنێت و هەوڵدەدات تا ساڵی 2023، 52%ی ئەو بەرهەمهێنانە بە خەڵوز كەمبكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group